کەجەکە: بەرخودانی ئیمام حوسەین بەرخودانی ئازادییە
  2021-08-23       358       
کۆمیتەى گەلان و باوەڕییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، بەرخودانی ئیمام حوسەین بەرخودانی ئازادییە، کە بە پیتی گەورە لە کتێبی مێژووی مرۆڤایەتیدا نووسراوە و "ئێمە داوا لە هەموو خۆشەویستانی حوسەین دەکەین، کە ئیمام حوسەین لە تێکۆشانی دژ بە زوڵم دا بە زیندوویی رابگرن."

ئاوێنە: کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەبۆنەی یادی موحەرەمی شیعەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رۆژێکی تری موحەڕەم، کە یادی بەرخودانی کەربەلای تیادا کرایەوە، کۆتایی پێھات. ئێمە هیوادارین عیبادەتی عەلەوییەکان، کە بە رۆژووگرتن و خێرات و هەروەها ئاهەنگی عاشورای مسوڵمانانی شعیە، کە بە شینگێڕان یادیان کردەوە، قبوڵ بێت."

دەشڵێت، "بەرخودانی ئیمام حوسەین بەرخودانی گەورەی ئازادییە، کە بە پیتە گەورەکان لە کتێبی مرۆڤایەتیدا نووسراوە. حەزرەتی حوسەین و حەفتاو دوو ئاوەڵەکەى، دەنگی ویژدانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەنگی ئازادی و دادمەندییە. لەبەر ئەوەش حوسەینی کەربەلا، سەدان ساڵە بۆ هەموو کەسێک، کە لەسەر رێگا و دۆزی حەق و حەقیقەتدان بووەتە دروشم و بووەتە هاوڕێ. مانای ئەوە زۆر گەورەیە، کە مرۆڤ بەرخودانێکی وەها، کە ئێمە پێویستمان پێیەتی یادی بکەینەوە و بە زیندوویی رایگرین. بەو بۆنەیەوە ئێمە هیوادارین، کە خزمەتی عەلەوییەکان، کە کەربەلا بە رۆح، بیر و باوەڕی بەرخودان رۆژووی بۆ دەگرن و خێرات دابەش دەکەن لە دەفتەری حەق دا بۆیان بنوسرێت. هەروەها ئێمە لەو بڕوایەداین عیبادەت و دوعای مسوڵمانانی شیعە، کە بە هەمان هەست و رامان یادی کەربەلا دەکەنەوە، خاوەنی نرخێکی گەورەیە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەوەى بەرخودانی کەربەلا پیرۆز دەکات، رۆحی نوێنەرایەتی دەکات و ئامانجەکەی داوەتە بەرخۆی. بەرخودانی کەربەلا ئەو بیر، ئیرادە و بڕیاردارییەى بە عەلوییەکان داوە، کە بتوانن بە شێوەیەکی جوانتر حەق و ناحەق، راست و ناڕاست، چاکە و خراپە لە یەکتر جیا بکەنەوە. ئەوەى حەزرەتی حوسەین لە ناو عەلەوییەکاندا دەکات بە هێڵ و ناسنامە ئەو بیر و باوەڕەیە. هەر کەسێکی عەلەوی لە موحەڕەمی ئەمساڵدا قسەى کرد داواکەى یەکێتی و زیندوبوونی عەلەوییەکان بوو و داوای بەشداربوونیان بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک و دیاریکردنی ئامانجە راستەقینەکان، کە عەلەوییەکان لە بەرخودانی کەربەلا وەری بگرن، ئەوە بووەتە داخوازێکی حوسەینی. ئێمەی بزووتنەوەش لەو بڕوایەداین، کۆمەڵگەیەک کە ئەو بەرخودانە پیرۆز دەکەن و یادی دەکەنەوە، بۆ ئەوەى یادی بکەنەوە عیبادەت دەکەن، تێکۆشانە. ئێمە دەمانەوێت رایبگەیەنین، گەوهەرێک، کە عەلەوێتی دەکات بە عەلەوی، ئەوەیە. رۆژووی دوانزە ئیمام، کە عەلەوییەکان دەیگرن و لەگەڵ عاشوردا بەشی دەکەن و یادی دەکەنەوە، نرخی مرۆڤ، کە بەوە دەخوازرێت بە زیندویی رابگیرێت، زۆرترینی لە ئەمڕۆدا بۆ ئەوەیە، کە مرۆڤ بانگ لە عەلەوی بکات، کە لەسەر هێڵی حوسەینی بن."

"لەو رۆژانەى رۆژووی موحەڕەم دا، دەوڵەتی تورک لە شەنگال بە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان، جارێکیتر یەزیدبوونی خۆی نیشاندایەوە. بە بۆنەى عاشوراوە بۆ پشتگیری لە ئێزدییەکان ئێمە داوای پشتیوانی لە عەلەوییەکان دەکەین، کە باوەڕەکەیان لە یەک دەچێت. هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێزدییەکان هێرشە بۆ سەر هەموو خەڵکی عێراق، بە تایبەتی لە دژی مسوڵمانانی شیعەیە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە مەرجی دڵسۆزی لەگەڵ حوسێنی کەربەلادا ئەوەیە، کە مسوڵمانانی شعیە پشتیوانی لە داوای خۆسەری، کە مافێکی سروشتیی ئێزدییەکانە بکەن. بە بۆنەى رۆژی عاشوارەوە ئێمە دەمانەوێت بڵێین، کە حوسەینیبوونی ئەم سەردەمە ئەوەیە، کە تێکۆشانی دیموکراسی لە دژی دەوڵەتی تورک بەرز و بڵند بکەنەوە، کە دەوڵەتی تورک بووەتە یەزیدی سەرەکی لە هەرێمەکەماندا. داوای بەهێزکردنی پەیوەندیی برایەتییە لە نێوان گەلان و باوەڕەکاندا. بەم بۆنەیەیەوە سەرەتا شیعەکانی عێراق، کە بۆ ئیمام حوسێن و شەهیدەکانی کەربەلا شین دەگێڕن و داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، کە رێگا نادەن یەزیدێتی دەوڵەتی تورک لە شەنگال و ناوچەکانی تری هەرێمەکەماندا، ببێتە هۆی دروستکردنی کەربەلایەکی نوێ. بۆیە بۆ تێکۆشانی هاوبەش بانگەوازمان هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئەوە دەستنیشان بکەین، کە هەڵوێستی حوسەینی بۆ یەکێتی لە دژی زوڵم بێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×