نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا بگەیشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبونەوەو بەرپرسانی پارتی دەڵێن "سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه".
ئاوێنە: سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌پەرلەمانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كاتێكدایه ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌داین و، نێوماڵی شیعی بوون به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت ، ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وەن، له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه، هەروەها چاوخشاندنه‌وه‌یه به پەیوه‌ندییه‌كان".