ئەحمەد مەسعود مەرجێک بۆ دانانی چەکەکەی دادەنێت
  2021-08-31       1446       


ئەحمەد مەسعود، فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان لە بنکەی سەربازی پارێزگای پەنجشیر رایگەیاند، ئەگەر تاڵیبان حکومەتێکی گشتگیر دابمەزرێنێت و ئازادی و یەکسانی لە نێوان هاوڵاتیاندا مسۆگەر بکات، ئەوا چالاکیەکانی رادەوەستێنێت و لە سیاسەت دەکشێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد مەسعود، فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتیمانی ئەفغانستان کە ناوچەیەکیان لە باکوری ئەفغانستان بەدەستەوەیە لە بنکەی سەربازی پارێزگای پەنجشیر بە گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکی راگەیاندوە، "ئەگەر تاڵیبان بەنیازە دەسەڵات لەگەڵ هەموان هاوبەش بکەن و بەنیازن دادپەروەری ئەنجام بدەن و یەکسانی و ئازادی بۆ هەموان لە ئەفغانستان فەراهەم بکەن، ئەوا من پاشگەز دەبمەوە و لە سیاسەت دەکشێمەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای قبوڵکراو لای ئەوان تەنها پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیرو لامەرکەزیە لە ئەفغانستان و هەمو بژاردەکانی دیکە رەتدەکەنەوە و روبەڕویان دەبنەوە.
هیچ هاوکارییەکی دارایی لە دەرەوەی وڵاتەکە وەرناگرێت، هاوکات بانگەشەی ئەوە دەکات کە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە بەرەی تاڵیباندان

15ی ئابی ئەمساڵ چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان چونە نێو کۆشکی کۆماریی ئەفغانستان و دەستیان بەسەردا گرت، شەوی رابردوش دوایین سەربازی ئەمریکا وڵاتەکەی بەجێهێشت، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوەتی ئەمریکا و هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×