لە بیلاروسیا چوار گروپى کۆچبەریی عێراقى و ئەفغانى دەستگیرکران
  2021-09-03       711       

جێگری سەرۆكی لیژنەی سنوریی نێودەوڵەتی لە بیلاروسیا رایگەیاند، لەسەر سنورى وڵاتانى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لاتیڤیا چوار گروپى کۆچبەرانی عێراق و ئەفغانى دەستگیركراون.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، رۆمان بودلینیف، جێگرى سەرۆکى لیژنەى سنورى نێودەوڵەتى لە بیلاڕوسیا ڕایگەیاندوە، لەسەر سنورى وڵاتانى بیلا ڕوسیا و پۆڵەندا و لاتیڤیا چوار گروپى کۆچبەرانیان دەستگیرکردوە کە ژمارەیان زیاتر لە 60 کۆچبەر دەبێت کە لە وڵاتانى عێراق و ئەفغانستانەوە خۆیان گەیاندوەتە ئەو سنورانە و دەیانەوێت خۆیان بگەێننە وڵاتانى ئەوروپا.

وتوشیەتی: لە ئێستادا سەرقاڵى چارەسەر کردنى کێشەى کۆچبەرەکانن کە بەسەر چوار گروپدا دابەشبون و دو گروپیان لە سنورى لاتیڤیان و دو گروپەکەى دیکەش لە سنورى پۆڵەندان کە ژن و منداڵیشیان تێیدایە.

بەپێى وتەى ئەو بەرپرسە وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا لەسەر سنورەکان مامەڵەى خراپ لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە دەکەن و سوکایەتییان پێدەکەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×