پەرلەمانتارێك باس لە هەوڵێكیان بۆ كۆتاییهێنان بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات
  2021-09-06       604       

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یەكێك لە ماددەكانی ئەو پێشنیارە بڕیارەی كە ئیمزای پێویستی پەرلەمانتارانی بۆ كۆكراوەتەوەو سبەی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن، پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ئاوێنە: عومەر گوڵپی، ئەمشەو دوشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، یەکێک لە ماددەکانی‌ پێشنیارە بڕیاری‌ پابەندکردنی‌ حکومەت بریتییە لەوەی كە "حکومەت پابەند دەبێت بە پلە بەرزکردنەوەی‌ فەرمانبەران و بەستنی‌ سەرجەم شایستە داراییەکانی‌ فەرمانبەران لە چوارچێوەی‌ موچەی‌ هەر فەرمانبەرێکدا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمە هەوڵێکە لە پێناو کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکی‌ گەورەی‌ حکومەت و دەسەڵات بەرانبەر بە فەرمانبەران."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"ئەمە هەوڵی‌ ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانی‌ دڵسۆزە بۆ گەڕاندنەوەی‌ مافی‌ پێشێلکراوی‌ موچەخۆران، کە لە ساڵی‌ (٢٠١٥)ەوە بە ناڕەواو نایاساییانە حکومەت پلە بەرزکردنەوەی راگرتون.سبەی سێشەممە پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان دەکرێت."

وتوشیەتی"هیوادارم هەمو رێکارەکان ببڕێت‌و ببێتە بڕیارو حکومەت پابەند بکات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×