ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 1491 توشبو، 16 گیانلەدەستدان
  2021-09-09       393       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 491 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 16 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 812 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 491 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 116 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 6 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 3 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×