سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تۆپخانەکانی ئێران جارێکی دیکە سنوری باڵەکایەتییان تۆپباران کرد.
ئاوێنە: تۆپبارانەكانی ئەمڕۆی ئێران ناوچەکانی بەڕاسکان و بەرزاییەکانی ئاڵانەیان لە دەڤەری باڵەکایەتی كردۆتە ئامانج، کە ئەو ناوچانە مەڕدار و جوتیارانى لێن.
تۆپبارانەکە ماوەی 30 خولەکی خایاندوە و تاوەکو ئێستاش زیانەکان نەزاندراون.
لە هەفتەی رابردوەوە، ئەمە جاری سێیەمە ئێران لەڕێگەی فڕۆکە و تۆپخانەکانەوە تۆپباران و بۆردومانى سنورى هەردو ناوچەی برادۆست و باڵەکایەتیی دەکات لە سنوری پارێزگای هەولێر، تاوەکو ئێستاش بەرپرسانى هەرێم هەڵوێستێکى فەرمیان لەوبارەیەوە نەبوە.