شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات
  2021-09-11       417       
شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.

ئاوێنە:بەپێی ڕاگەیەندراوێک، شارەوانیی سلێمانی داوا لە خاوەنی پرۆژەکە دەکات ڕێنماییەکان جێبەجێبکات تا هاوکاربن لەو پرۆژە خێرخوازییەدا.

شارەوانیی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، “ڕێگریمانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئە‌ڵمانی كە ‌ھیچ ڕێنماییە‌كی سە‌لامە‌تی تیادانییە‌ و ‌لە‌سە‌ر (خە‌زانی ئاو) دروستكراوە‌. هاوکات ھیچ مۆڵە‌ت و ڕێنمایی لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایەتیی ئە‌وقافی سلێمانی وە‌رنە‌گرتووە و ‌بە‌پێی سایتپلانی ناو ‌پرۆژە‌كە‌ كارینە‌كردووە‌ .”

ئاماژە بەوەشکراوە، “سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی ڕێگە‌ بە‌ھیچ دامە‌زراوە‌یەك نادات گەر حکومی بێت یان ھی تاكە‌كە‌س بێت، ھە‌ر پرۆژە‌یە‌ك لە‌سە‌ر سە‌رچاوە‌ی ئاو یان خە‌زانی ئاو، مزگە‌وتبێت یان كڵێسا یان ھۆڵی پرسە ‌و ھۆڵی ئاھە‌نگبێت دروستبکات.”

بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانیی سلێمانی، بە‌شی لابردنی سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی ھە‌رزوو خاوە‌ن پرۆژە‌كە‌ی ئاگاداركردووەتەوە بە ‌ڕاگرتنی كارە‌كە‌ی لەڕێگەی نووسراوی فە‌رمی و یاسایی، بەڵام پابە‌ندنە‌بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×