وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەسەر هێرشى درۆنەکان بۆسەر هەولێر هاتە دەنگ
  2021-09-12       700       
وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش دەڵێت، هەردوو درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێرییان خستۆتە خوارەوە و هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبوە.

ئاوێنە: وەین مارۆتۆ، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە تویتەر نوسیویەتى، هێزەکانى هاوپەیمانان بە دوو درۆنى بۆمبڕێژکراو لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هێرشکرایە سەرییان.

دەشڵێت، هەردوو درۆنەکە لەلایەن هێزەکانیانەوە خراونەتە خوارەوە، یەکێ لە درۆنەکان لەناو سنورى هێزەکانیان و ئەوەى دیکەى لەدەرەوەى سنورى بنکەکەیان کەوتوەتە خوارەوە.

مارۆتۆ دەڵێت، هەر هێرشێک بۆسەر دامەزراوەکانى حکومەتى عێڕاق، هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان، وادەکات سەروەرى یاسا بکەوێتە ژێر پرسیارەوە و ژیانى خەڵکى سڤیل لەمەترسیدا بێت.

ئەمە یەکەمجار نیە لەرێگاى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و هێزى هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکان، تەنها ئەمساڵ دوو جارى تێر هێرشى هاوشێوە و جارێکیش لەرێگاى موشەکەوە کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×