2021-09-20   461     
بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى له‌هه‌رێمى كوردستان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ڕابگه‌یه‌ندرێت و به‌وه‌ش هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى كارگێڕیه‌وه ده‌بێـه چوار پارێزگا‌و چوار ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ.
ئاوێنە: به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆ له مه‌ڕاسیمێكدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ له قه‌زاى زاخۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ڕاگه‌یاندنى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ زاخۆ له‌دواى ئه‌وه‌دێت ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ بۆ سۆران ڕاگه‌یه‌ندراو وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه له‌توانایاندا نیه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له‌و دوو ناوچه‌یه‌ى هه‌رێم دابین بكه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى لێ بكه‌نه‌وه.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانى كۆیه‌و ئاكرێ داواى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ پێدانى ده‌سه‌ڵاته به ناوچه جیاوازه‌كان به‌ڵام شاره‌زایانى بوارى كارگێڕى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌م ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه بارگرانى زیاتر بۆ حكومه‌ت دروست ده‌كات و حكومه‌ت ده‌توانێت به‌گرتنه به‌رى هه‌نگاوى تر وابكات كه هاووڵاتیان له شوێنه دوره ده‌سته‌كانه‌وه بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك ڕوو له پارێزگاكان و هه‌ولێرى پایته‌خت نه‌كه‌ن.