نوێنەری بارەگای بارزانی: پێشبینی دەكەین دوو كورسی لە فەلووجە و كەربەلا بەدەست بێنین
  2021-09-21       383       

نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ ھەڵبژاردن باسی له‌وه‌ كرد، پارتی لە ھەموو ناوچەكانی عێراق كاندیدی ھەیە لە واست و بەغدا و كەربەلا و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق لە ھەڵبژاردندا بەشدارین، وتیشی، پێشبینی دەكەین دوو كورسی لە فەلووجە و كەربەلا بەدەست بێنین.

ئاوێنه‌: فارس عیسا، نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ ھەڵبژاردن، رايگەیاند: لەسەر راسپاردەی بارەگای بارزانی، ئێمە وەك شاندێكی پارتی سەردانی شارۆچكەی فەلووجەمان كرد و لەلایەن خەڵكی فەلووجەوە لە شێخ و خەڵكی دیاری ناوچەكە پێشوازییەكی گەرم لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، زۆربەی چین و توێژەكان لە بانگەشەی پارتی ئامادە بوون لە فەلووجە، خەڵكی فەلووجە رێز لە ھەڵوێستی پارتی و  بارزانی دەگرن، لە كاتێكدا ھەموو دەرگاكان لەسەریان داخرابوون، پارتی و بارزانی دەرگایان لە خەڵكی ئەو دەڤەرە كردەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی ھێرشی تیرۆریستانی داعش.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە و ئەوەی ئێمە بینویمانە و كاری بۆ دەكەین، كاندیدانی پارتی لە فەلووجە و كەربەلاش سەردەكەون، چونكە ئێمە ئەزموونمان ھەیە لە ھەڵبژاردن و جاری پێشووش كاندیدی پارتی لە بەغدا سەركەوت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×