وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنیازە دوسیەی ئاو لەگەڵ ئێران بباتە دادگا نێودەوڵەتییەکان
  2021-09-22       427       
مەهدی رەشید حەمدانی
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ده‌ڵێت، وەزارەته‌كه‌ی‌ بەنیازە دوسیەی ناکۆکی لەگەڵ ئێران لەسەر ئاو بباتە دادگا نێودەوڵەتییەکان.

ئاوێنه‌: مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنیازە  دوسیەی ناکۆکی لەگەڵ ئێران لەسەر ئاو بباتە دادگا نێودەوڵەتییەکان‌و چەند بەڵگەیەکیان له‌بەردەستە کە پێشاندەدات ئێران خەریکی لێدانی تۆنێل و گۆڕینی رێڕەوەکانی ئاوە.
 
وتیشی‌، ئێران رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بەئاو پێشێل دەکات‌و بەفەرمی ئێرانیان لەمبارەوە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان لەئێران وەرنەگرتووە. 
 
حەمدانی دەڵێت، عێراق کارتی گوشاری گریگی بۆ وەرگرتنی مافی ئاوی خۆی هەیە، لەوانە دەتوانێت سکاڵا لەدیوانی دادگای‌ نێودەوڵەتی تۆمار بکات، شوێنێک کە بڕیار دەدات وڵاتان ناتوانن ئاو لەسەر وڵاتانی دیکە ببڕن.
 
لەماوەی رابردودا شاندی عێراق‌و تورکیاو ئێران چەندینجار بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەعێراقدا کۆبونەوە، به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×