هاوپەیمانێتی فەتح و دەوڵەتی یاسا رێككەوتوون نوری مالیكی كاندید بكەن
  2021-10-14       1744       

هاوپەیمانێتی فەتحی هێزەكانی پێكهێنەری حەشدی شەعبی و دەوڵەتی یاسا رێككەوتوون نوری مالیكی كاندید بكەن بۆ سەرۆكایەتی وەزیران بۆ ڕكابەریكردنی هەر بەربژێرێك كە سەدر پێشكەشی بكات.    
  
ئاوێنه‌: ئەحمەد عەبدولسادە میدیاكار و چالاكی حەشد لە بڵاوكراوەیەكداباس لەوە دەكات رێككەوتنەكە بنەڕەتییە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی پێداگری موقتەدا سەدرە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو "سەدرییەكی پەتی" بێت.  

پێشتر موقتەدا سەدر لە تویتێكدا (13ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق نە شەرقی نە غەربی دەبێت و سام و هێز بۆ عێراق دەگێڕێتەوە.   

سەدرجەختی لەوە كردەوە ئەوان دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەرن و ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.    

ئەم تویتەی سەدر بەدوای ئەوەدا هات كە ئەو هێزە شیعانەی پێیانوایە دەنگیان براوە بەیاننامەیەكیان دەركرد و باسیان لەوەكردووە ئەگەر دەنگەكان و ڕێوشوێنی كۆمسیۆن بەم جۆرەبن ئەوە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەوێتە مەترسییەوە.    

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×