2021-10-16   715     
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق له‌ساڵیادى ڕوداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ر ڕایگه‌یاند، توانیویه‌تى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵى بۆ كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ى كردومانه له ساڵى 1991وه له‌هه‌رێم نه‌كراوه‌و لیژنه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى نه‌چوبونه هه‌رێم.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق ڕایگه‌یاند، له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا فه‌رمانیكردوه به چونه‌ناوه‌وه‌ى هێزه عێراقیه‌كان بۆ پارێزگاى كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستى چه‌سپاندنى یاسا به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك دڵۆپ خوێن بڕژێت و توانیویانه كۆنتڕۆڵى بیره نه‌وتیه‌كان بكه‌ن كه پێشتر گه‌نده‌ڵكاران بازرگانیان پێوه ده‌كرد.
عه‌بادى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، دواى هه‌ڵاتنى پارێزگارى كه‌ركوك پارێزگارێكى نوێى بۆ شاره‌كه داناوه‌و بودجه‌ى هه‌رێمى كه‌مكردۆته‌وه بۆ له 12%و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى فیدڕاڵى به‌سه‌ر ده‌روازه سنوریه‌كان سه‌پاندوه‌و قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتى ئاسمانى به‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى سه‌پاندوه‌و لیژنه فیدراڵیه‌كانى چاودێرى دارایی و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى ناردۆته هه‌رێم ده‌ركه‌وتوه هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى بندیوار هه‌یه.
حه‌یده‌ر عه‌بادى هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له ساڵى 1991وه یه‌كه‌مجاربوه لیژنه‌كانى فیدڕاڵى بچنه هه‌رێم.
16 ئۆكتۆبه‌ر ئێستا بوه‌ته مێژویه‌ك لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌رێم پارتى و یه‌كێتى یه‌كترى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ساڵانه حه‌یده‌رعه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یاسا‌و ڕێگریكردن له پارچه‌بونى عێراق ناوى ده‌بات.