وەزارەتی پەروەردەی عێراق: دەوامی نێو خوێندنگەكان هەفتانە چوار رۆژ دەبێت
  2021-10-17       507       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاندو وتی، دەوام نێو پۆل، هەفتانە چوار رۆژ دەبێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 1ی 11ی 2021 سەرەتای دەستپێكردنی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەوامی خوێندكاران لەنێو پۆل، چوار رۆژ دەبێت لە هەفتەیەكدا، بەڵام پشوی شەممان لادەبرێت.

وەزارەتەكە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی خوێندنی حكومی و ئەهلی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگاكانی راسپاردوە بۆ دانانی میكانیزمەكانی دەوامی رەسمی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×