19 بانكی عێراق چوونە ڕیزبەندیی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانەوە
  2021-10-20       343       

بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، 19 بانكی عێراقی لەلایەن ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانەوە ڕێزبەندییان پێدراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندیی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، لە چێوەی هەوڵەكانیان بۆ پەرەپێدانی كەرتی بانكی و رێكردن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، 19 بانكی عێراقی ڕیزبەندیی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانی (Capital Intelligence)، (Fitch – Moody‌s) و (Standard & Poors)یان وەرگرتووە.

بانكی ناوەندی ڕوونیشیكردووەتەوە، چوونی ئەو بانكانە بۆ ڕیزبەندیی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان وادەكان بانكەكان ئاسانكاریی بانكییان بۆبكرێت، ئەوەش كاردانەوەی دەبێت لەسەر ئەدای كەرتی بانكی، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەشە لەسەر كاركردنی بانكەكان بە پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×