حزبی شیوعی دژی گرانبوونی خۆراك و سوتەمەنی گردبونەوەیەكیان لە هەولێر ئەنجامدا
  2021-10-21       343       

بە بەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتار و هاوڵاتیان، دژی گرانبونی خۆراك و سوتەمەنی حزبی شیوعی كوردستان لەبەردەم پەرلەمەنی كوردستاندا گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: لای خۆیەوە كوردۆ ساڵح بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شوعی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان دژی گرانبوونی خۆراك و سوتەمەنی حزبی شیوعی گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

رونیشیكردووەتەوە، لەپێناو دەستەبەركردنی مافەكانی هاوڵاتیان بە پشتگیری حزبی شیوعی ناڕ‌ەزایەتی دەربڕ‌ین بەرانبەر بەم دۆخی گرانییە.

لەگردبوونەوەكەدا ژمارەیەك پەرلەمانتار و هاوڵاتی كە بەشداربوون، واژۆیان كرد بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتیەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی پەرلەمان سەبارەت بە گرانبونی نرخی خۆراك و سوتەمەنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×