ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت
  2021-10-21       127       

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سیروان سیرینی، سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئەمڕۆ پێنجشەممە سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ئه‌نجومه‌نەكە كردووە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ ئامادەكارییەكانی میكانیزمی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخستنی ئاسایشی ناو ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتكردنی میوانانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆی عێراق تاوتوێكراون.

هەروەها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێشوازیكردن له‌ ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی هۆڵه‌كە كراوە‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×