بە بڕیاری كۆمسیۆن دەنگی 7 وێستگە دەژمێردرێنەوە كە یەكێكیان لە هەولێرە
  2021-10-21       998       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، حەوت لەو سكاڵایانەیان پەسەندكردون كە تایبەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پێشكەشیان كراون و لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگەكانی حەوت وێستگە بەدەستی دەژمێردرێنەوە كە یەكێكیان لە هەولێرە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،لە كۆی 181 سكاڵایانەی كە پێشكەش بە ئەنجومەنی كۆمیسیاران كراون، دوای تەواوكردنی رێكارە پێویستەكانی لێكۆڵینەوە لەژێر رۆژشنیایی بەڵگەو راسپاردەكاندا، 174 سكاڵایان رەتكرانەوە و حەوتیان پەسەندكران كە بە بەڵگە پشتیوانی كراون.

بەپێی بەیاننامەكە ئەو حەوت سكاڵایەی كە پەسەندكراون، دوانیان لە بەغدا، سیانیان لە نەینەوا، یەكێكیان لە بەسرەو ئەویدیكەیان لە هەولێرە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەسەر ئەو بنەمایە، سندوقەكانی ئەو حەوت وێستگەیەی سكاڵاكانیان پەسەندكراوە دەكرێنەوەو دەنگەكانیان بە دەستی دەژمێردرێنەوە ئەوەش بە ئامادەبونی نوێنەری كاندیدانی ركابەری ئەو وێستگانە. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×