هۆكاری دواكەوتنی راگەیاندنی ئەنجامی زانكۆلاین ئاشكراكرا
  2021-10-24       326       

سەرۆكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەهۆی بونی هەندێك گرفت لەوانەی كە راستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشكەش كردوە، نەتوانراوە ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجامی وەگرتنی دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگاكان رابگەیەنرێت.

ئاوێنە: عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، رایگەیاند"لە ئەنجامی بەدواداچونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنتان لە زانکۆو پەیمانگاکان، لە پێنجشەممەی ڕابردوەوە لە ناوەندی وەرگرتن ڕێکارەکان تەواو ببون، بەڵام ھەندێ گرفت لەوانەی کەوا ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبو، ھاتنە پێش."

وتوشیەتی"لە ئێستادا کاری وردترو دەقیقتری پێویستە، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندراو دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دوبارە نەبنەوە."

سەرۆكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا، داوای لە خوێندكارانی دەرچوی پۆلی 12ی ئامادەیی كردوە كە "پشودرێژتر بن" و "کارەکان بەرەو تەواوبون دەچن و لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامەكان رادەگەیەندرێن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×