پوتین و مێركل تاوتوێی پرسی كۆچبەران لەسەر سنوری بێلاڕوس دەكەن
  2021-11-11       590       

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، تاوتوێی پرسی كۆچبەرانیان لەسەر سنورەكانی بێلاڕوس لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی كۆشكی كرملین، پوتین و مێركل، جارێكی دیكە تاوتوێی دۆخی كۆچبەرانی سەر سنورەكانی بێلاڕوسیاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كردوەو جەختیان لەوە كردۆتەوە كە گرنگە بەخێرایی چارەسەری ئەو كێشە دژوارەی كۆچبەران بەپێی پێودانگە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، بكرێت.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی روسیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدایە، بێلاڕوس و یەكێتی ئەوروپا بكەونەوە پەیوەندی بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

لەماوەی درۆژدا، ئەوە دوەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان پوتین و مێركلە بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی كۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕوس و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×