بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم رۆژانە 40 هەزار بەرمیل كەمی كردووە
  2021-11-24       115       
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 40 هەزار بەرمیل كەمیكردوە كە لە 10 كێڵگەی نەوت بەرهەم دەهێنرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردوە ئاشكرای كردوە، لەم كاتەدا هەرێمی كوردستان رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ئەویش لە لایەن 10 كۆمپانیای جیهانییەوە لە 10 كێڵگە بەرهەمهێنان.

لە نوسراوەكەشدا هاتووە، كۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستادا رۆژانە 420 هەزار بەرمیلە بەراورد بە پێشتر كە 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، بە گوێرەی ئەوەش بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 40 هەزار بەرمیل كەمی كردووە.

هێمای بۆ ئەوەشكراوە، كۆی گشتی كێڵگە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان 10 كێڵگەن كە پێكهاتون لە تاوكی، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، عین سفنی، هەولێر، سارتا، خورمەڵە، تەق تەق و گەرمیان، لەم كاتەشدا هیچ كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی نەوت نەوەستاوە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×