تەرمی موراد كانی كوردەیی لە كۆیە بەخاك سپێردرا
  2021-11-26       1552       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی موراد كانی كوردەیی، فەرماندەی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، لە گۆڕستانی شەهیدان لە كۆیە بەخاكسپێردرا.

ئاوێنە: موراد كانی كوردەیی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە روبەڕوبونەوەیەكدا لەگەڵ هێزێكی ئەمنی، لەگەڵ دو پاسەوانیدا كوژران.

سەبارەت بە روداوەكە، شەوی رابردو، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگاو سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا."

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وتیشی"لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بون روبەڕوی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن."

ئەوەشی وت "لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×