2021-11-28   360     
بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە پشکنینی بۆ كواڵێتی ئاردی دابەشكراو کردووە و دەڵێت، ئاردەکە وەربگرن، چونکە كێشەی نییە و نانێكی باشی لێدەردەچێت.
ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2021 بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر ڕایگەیاند، "دوای پشکنین و تاقیكردنەوە بۆ كواڵێتی ئاردی دابەشكراو، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئاردەکە هیچ کێشە و گرفتێکی نییە."
ئاماژەئ بەوەشکردووە، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئاردەکە وەربگرن، چونکە نانێکی زۆر باشی لێدەردەچێت.