2021-12-06   655     
سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنیدا روبەڕوی قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران ببێتەوە و دەلێت، حکومەتی ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابووری و بازاڕێکی پێشبینیکراو.
ئاوێنه: سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، "حکومەتی ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئابووری و بازاڕێکی پێشبینیکراو."
رەئیسی گوتیشی: "خەڵکی ئێران باش ئاگاداری بارودۆخی وڵاتەکە بوون کاتێک من دەسەڵاتم گرتەدەست."
ئەو راشیگەیاند: "لابردنی سزاکان هەوڵێکی زۆری بۆ دراوە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە.
بەپێی ئەو رێککەوتنە، سزاکانی سەر ئێران کەم دەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا، دەبێت ئێران چالاکیەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار بکات.
دوای راگرتنی گفتوگۆكان بۆ ماوەی پێنج مانگ، رۆژی دووشەممەی رابردوو، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکییەکە دەستیپێکردەوە.