له‌چواره‌م ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتندا به‌سه‌ر داعشدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌ده‌ن و تا ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوه‌ستن.
ئاوێنه: مسته‌فا كازمی له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له چواره‌م ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتندا به‌سه‌ر داعشی تیرۆریست، پیرۆزبایی له گه‌لی خۆمان و هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین، سڵاو له‌و خوێنه ئاڵانه‌ی خاكیان ڕزگاركرد و عێراقییه‌كانیان یه‌كخست و سه‌ركه‌وتنیان ده‌سته‌به‌ركرد، درێژه به سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ین تا ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوه‌ستین".
رۆژی 2017/9/12 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق له‌به‌غداوه كۆتاییهاتنی داعشی له‌دوا مۆڵگه‌گانی خۆیان له‌بیابانی رۆژئاوای ئه‌نبارو سه‌ر سنوره‌كانی سوریا‌و له‌سه‌ر خاكی عێراق راگه‌یاند.