بابل؛ لە تەقینەوەیەكدا چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا
  2021-12-11       404       

ئەمڕۆ شەممە، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێك لە باكوری پارێزگای بابل، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە ناوچەی "جرف ئەلنەسر" لە باكوری پارێزگای بابل، چەكدارێكی حەشد كوژراوە.

لەدوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنییەكان تەوقی شوێنەكەیان داوەو دەستیان بە گەڕان و پشكنین لە ناوچەكە كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×