پێچەوانەی هەرێم، حكومه‌تی عێراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 كرد
  2021-12-19       371       


ئەمڕۆ 19ی مانگی 12ی 2021و تا ئێستا بەسستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامەو حكومەتی بەغداش دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 كرد.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، لەئەمڕۆ یەك شەممە 19-12-2021، حكومەتی عێراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی كردوەو بڕیاروایە پێش پشووەكانی سەری ساڵ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرەكانی دابەش بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای مانگی 12ەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كردوەو تائێستاش دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە بەردەوامەو كۆتایی نەهاتوەو لەئێستاشدا دەنگۆی دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 12 هەیە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×