سەدر: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكەم مژدەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەیە
  2022-01-09       423       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دو جێگرەكەی، "یەكەم مژدەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانییە."

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەدوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، لە تویتێكدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دو جێگرەكەی یەكەم مژدەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانییە.

سەدر وێڕای پیرۆزبایی، ئەو هەنگاوەی بە "یەكەم هەنگاوی بونیادنانی عێراقێكی ئازادو سەربەخۆ" ناوبردوە كە "پاشكۆیەتی و تائیفیەت و رەگەزپەرستی و گەندەڵی تێدا نابێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×