هادی عەلی: ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی
  2022-01-14       1364       

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی پێی وایە ململانێی نادروست لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، خەریكە دەبێت گاڵتەجاڕوی هۆكارێكی تری لاوازبونی پێگەی سیاسی هەرێم.

ئاوێنە: هادی عەلی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا رایگەیاندوە، "تەرخانکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەسکەوتێکی سیاسی و نەتەوەیی بو بۆ گەلی کورد بە گشتی."

وتوشیەتی"بەڵام بەداخەوە بەھۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریکە دەبێتە گاڵتەجاڕی و ھۆکارێکی تری لاوازبونی پێگەی سیاسی ھەرێم."

دوێنێ دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق داخرا و بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا دەیان كەس خۆیان وەك كاندید بۆ ئەو پۆستە تۆماركردوە كە لەنێویاندا تا ئێستا ناوی حەوت كورد ئاشكرابوە كە بریتین لە: بەرهەم ساڵح، هۆشیار زێباری، لەتیف رەشید، خالید سدیق، حاكم رزگار، رێبوار ئەوڕەحمان، ئومێد پاڵانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×