کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە
  2022-01-14       473       

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی کەشناسی لە ناوچەی چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە کە 97 ملیمەترە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە 24 کاتژمێری  ڕابردوودا بڕی 44.6 ملم بارانباریوە، لە هەولێر 0.1 ملم، لە دهۆک 1.7 ملم ، لەهەڵەبجە 32.4 ملم و لە کەرکوک بڕی 3.5 ملیمەتر بارانباریوە.

بەپێی کەشناسیی هەرێم زۆرترین ڕێژەی باران لە چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە بڕەکەی 97 ملیمەترە و کەمترین بڕیش لە هەولێر باریوە کە 0.1 ملیمەتر بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×