دڵە گەورەکەی کۆمەلە لە لێدان کەوت
  2022-01-21       2104       

عرفان تارین

 

هەفتەی رابردوو ئیمە شاهیدی دیسان لێکدابران بووین لە ریزەکانی کۆمەلە و حزبی کمونیست ایران دا. ئەم لێک دابرانە، گەرچی دلتەزێن بوو، بەلام هاوکات چاوەروانکراویش بوو.

 

کۆمەلە لە ماوەی تەمەنی پر لە شانازی خۆی دا ئەمە چوارەمین بار بوو کە ڵیکدابران ریزەکانی بلەرزێنیت. لە گوندی زرگوێز و نیشتەجێ لە خاکی کوردستانی عیراقدا، ئیمە هەر ١٠ سال رایەک شاهیدی لە دایک بوونی رێکخراوێ تازە دەبووین لە ریکخراوی دایک کە کۆمەلە ریکخراوی کوردستانی حزبی کمونیست ئێیران بوو. بە بۆچوونی من ئەم جار، حزبی دایک گیانی سالمی لەو زایمانە بەسەر نەردوو و دڵە گەورەکەی کۆمەڵە بۆ هەمیشە لەلێدان کەوت. کۆمەلە ئیتر نرکەی نایە.

دوای ئاشکرا بوونی کیشمەکێشی سیاسی نێوان دوو بال، بالی راست و چەپ، بە وتەی رەهبەرانی ئەو رێکخراوە، فەزایەک هاتە ئاراوە کە نامۆ بوە بە پرنسیبە سیاسی و ئەخلاقیەکانی جێ کەوتوو لەنێو کۆمەڵەدا. لەدنیای مەجازی سۆسیالمێدیادا ئەندام و پێشمەرگەی کۆمەلە لە جیاتی بەحس و گفتوگۆ، کەوتنە تەوهین و بێ حورمەتی کردن بە هاوسەنگەران و رەهبەرانی دوێنێی خۆیان. دیارە ئەو تەوهینانە، بێگومان بە گویی رەهبەری کەوتون و بنیویشیانە، بەلام هیچ کردارێک و رێکاریک نەگیراوەتە بەر بۆ پێشگیری لەوەی کە تەوهین و جوێن جێگا بە بەحس و جەدەلی سیاسی لێژ نەکات.

تەنانەت کەسانی بە نێو کۆمیتەی مەرکەزی لایەنی ئیبراهیم عەلیزادە، لایک و دەستخۆشیان ناردوە بۆ ئەو کەسانەی تەوهین و بێ حورمەتیان کردوە بە کادرانی کۆمەلە و حزبی کمونیست وەک، بەرێز سەلاحی مازوجی و رەفیقەکانی.

هاوکات لەگەل ئەمانە دا، کاتیک کە ٧ نەفەر لە کادرانی بەرجەستەی کۆمەلە، روو لە مقەری ناوەندی کۆمەلە دەکەن، لە لایەن جەمال بزورگپور، نەک تەنها ریگریان لێ دەکات، تەنانەت تەهدیدیان دەکات و بوونی ئەوان بە سەبەب دەزانیت کە پێشمەرگەی کۆمەلە توورە دەکات و رووداوی نەخوازراو لەوانەیە روو بدات. ئەو لە هەرەشەنامەیکدا وا نیشان دەدات کە ئەوە نایەلیت پێشمەرگە کرداری نەخوازراو ئەنجام بدات.

بەم نامەیە، جەمالی بزوورگپور، نەک تەنها  فەرهەنگێکی قیزەوینی هیناوەتە نێو کۆمەلە، بەلکو پێشمەرگەی کۆمەلە وەها نیشان دەدات کە  هیچ نازانن و وەلامی مخالفین بە چەک دەدەن و ئەو گەر فەرمانی هێرش بدات، ئەوا دەیکەن. بەمەش وەرچەرخانیک لە تیروانین بۆ پیشمەرگە دەکات جیاوازتر کە جاران کە دەوتوا، هیزی پیشمەرگەی کۆمەڵە، باسکی چەکداری کۆمەلانی ستەملێکراو و چەوساوەی کوردستانە. بەو پێیە، رووی  لوولەی تفەنگی پیشمەرگەی کۆمەلە لە سنگی هیزەکانی جمهوری اسلامیە. کەچی ئیستا جەمالی بزوورگپور دەلێ کە تفەنگی پێشمەرگەی کۆمەلە روو لە سنگی هاوسەنگەران و راهبەرانی خۆیانە. خوێندنەوەیەک بۆ ئەمە ئەوەیە کە گەر پیشمەرگەی کۆمەلە، بتوانیت هێزی چەک دژ بە هاوسەنگەران و رەهبەرانی خۆی دوای ٤٣ سال خەبات  بەکار بههێنیت، چ زەمانەتێک هەیە سبەی لە کوردستانی ازادا، ئەو هیزە نەبێتە سەرکوتکەر و هیرش بردنە سەر بزووتنەوە کۆمەلایەتی و کریکاریەکان، یان حزب و لایەنی سیاسی کە بە دلی کۆمەلە هەلسووکەوت نەکەن؟ گەر ئیمە لە نامەکەی جەمال بزوورگپور بروانینە ئەم بابەتە، رۆشنە کە هاوشیوەی پارتی دەسەلاتداری باشور، هەلسووکەوت دەکەن. ئەوەی کە جیگای تیرامانە، دەبیر اوەلی کۆمەلە، لەئاست ئەمەدا سکووتی کردوە. دیارە ئەم نامەیەی جەمالی بزورگپور، بەرخەلافی بۆچوونی ابراهیم ‌عەلیزادەیە کە پیشتر داوای کردوە کە بۆ چارەسەری سیاسی، کەس دەست بۆ چەک نەبات. دەبێت بپرسین، بەرێز ابراهیم عەلیزادە، بۆ چوونەکانت تەنها لە چوارچیوەی شیعاردان کاتێک تۆ کیشمەکیشی سیاسی نێوخویت بە دەست بردن بۆ چەک چارەسەر بکەی؟

یەکێکی تر لە گۆرانکاریەکان کە وەها دەکات بووتریت کە دلە گەورەکەی کۆمەلە بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت، قسەکانی جیگری دەبیر اوەلی کۆمەلە، بەریز حەسەن رەحمان پەنایە. ناوبراو دەلیت کە زرگوێز، لە لایەن جەلال تالەبانیەوە بەدیاری پێشکەش بەشەخسی ابراهیم عەلیزادە کراوە، بۆیە کەس بۆی نیە داوای بەش بکات. ئەوەی کە کۆمەلە بەمشێوە راستەوخۆیە لە مێدیای رەسمی کۆمەلە و لە زاری جیگرەکەی ئاوا بەیان بکریت، وەرچەرخانێکە کە کۆمەلە لە ریکخراوێکی سیاسی دەگوازێتەوە بۆ بە بنەمالە کردن و وا نیشان دان کە ئەوەی هەیە هی ابراهیم عەلیزادەیە، وەک چۆن گردەکەی زەرگەتە هی نەوشیروان مستەفایەو تاپۆ کراوە، یان بە بنەمالە کردنی یەکیەتی و پارتی، ئاوا کۆمەلەی بە بنەمالەیی کردوە.  ئەمە، هەرچەند بەسادەییش تماشا بکرێت، بەلام ئەوە نیشان دەدات، کە لە نێو ئەم حزبەدا، رکیخراوە حزبیەکان، کۆنگرەو کۆمیتەکان حاشیەین و تەنها تابلۆن، ئەوەی کە بریاری ئەوەل و کۆتایی دەدات، بەڕێز ابراهیم عەلیزادەیە.

لە کۆتایی دا ماوەتەوە بلێم کە ئەم دابرانە، زەربەیەکی بەهێزی لە بزووتنەوەی چەپ و کمونیستی داوە لە کوردستان. بە لە لێدان کەوتنی دلە گەورەکەی کۆمەلە، بۆشاییەکی بەرین لە گۆرەپانی سیاسی کوردستان لە سەنگەری چەپ و سوسیالیستەکان دروست بوە.هەرچەند هیشتا پاشماوەی حزبی کمونیست بە دوای خۆیدا کێش دەکات، بەلام تەنها تابلۆیەکە ئەو حزبە بوە بەحزبی بنەمالە و تەنها و ئاخر کەس بۆ بریار ابراهیم عەلیزادەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×