لە عێراق زیاتر لە هەشت هەزار توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران
  2022-01-26       270       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە هەشت هەزار توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 10 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 29 هەزارو 336 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 107 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە سێ هەزارو 154 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان چوار گیان لەدەستدان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×