سهرلهبهیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 90 دۆلاری تێپهڕاند، بهوهش نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوهی 7 ساڵی رابردودا.
ئاوێنه: بەیانیی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلارو سێ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بهبهراورد بهدوێنێ ههینی، نرخهكهی نزیکەی 70 سەنت بەرزبوەوە.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسیش 21 سەنت بەرزبووەوەو هەر بەرمیلێک بە 86 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بهرزبونهوهی نرخی نهوتی خاو لهكاتێكدایه كه لەساڵی 2014وە یەکەمجارە نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ئەو ئاستە.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بۆ نیگەرانییەکان دەگەڕێتەوە سەبارەت بەتوندبونەوەی کێشەی نێوان روسیاو وڵاتانی ئەوروپا کە مەترسی لەسەر رێڕەوی وزەی جیهانی دروستدەکات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها وڵاتانی ئەندام لەئۆپێک پڵەس نەیانتوانی بەگوێرەی ئەو پلانەی دایاننابو هەناردەی نەوت زیاد بکەن، ئەو دو هۆکارەش بوەتەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست کە لەماوهی 7 ساڵی رابردودا نەگەیشتوەتە ئەو ئاستە.