دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاردانی‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی دواخست
  2022-02-01       864       

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت بۆ بڕیاردانی‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی بۆ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دواخست.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی داواكاری بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دواخست. 

هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران عالیە نسەیف‌و عەتوان عەتوانی داواکارییان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە پێشکەش بەدادگای باڵای فیدراڵیی کردبووه‌.

٢٥ی مانگی رابردو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕاونین لەداواکارییەکەی عالیە نسەیف و عەتوان عەتوان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە لەئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ دواخستبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×