میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە تارق حەرب یاساناسی دیاری عێراقی بە جەڵتەی دڵ گیانیلەدەستداوە.
ئاوێنە::زیاد تارقی کوڕی تارق حەرب لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغداد کۆچی دوایی کرد”
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمییە بە خاکدەسپێردرێت.
تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، نوسەر و یاساناسێکی دیاری عێراقی بووە.