هەڕەشەیەك لە عەسائیبەوە بۆ توركیا: كاتی گونجاو دێت بۆ وەڵامی قورس
  2022-02-02       965       


لەدوای   بۆردومانەكەی شەوی ڕابردووی كەمپی مەخمور، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای كرد لایەنەكان ”بێدەنگنەبن” لەبەرامبەر بۆردومانی بەردەوامی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.  

ئاوێنه‌: خەزعەلی لەتویتێكیدا ڕایگەیاند، ”كاتی گونجاو دێت بۆ بەرەیبەرخۆدانی عێراقی تاوەكو وانەیەكی قورس بدات بەداگیركەر و توركیا لەخاكی عێراق دەردەكات.”  

هاوكات ”بەتوندترینشێوە” سەركۆنەی بۆردومانەكانی كرد بۆ سەر كەمپی پەنابەران و ”زیادكردنی كێشەو نەهامەتییەكانیان.”  

شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا کەمپی مەخمور و سنوری چیای قەرەچووخی بۆردوومانکرد و ئامانجەکانیش سەنگەر و بارەگاکانی پەکەکە بووە.
  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×