وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات 3776 تووشبوو بووە.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 29 حاڵەت بووە و سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینیش 45419 هاوڵاتی ڤاكسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هەموو عێراق.