حەلبوسی: هەڕەشە لە کەس قبوڵ ناکەین
  2022-02-18       931       


محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "لەبری چەک کە بەڕوومان کرا، سیاسەتمان هەڵبژارد، بەڵام لە چەک ناترسین و هەڕەشەی کەس قبوڵ ناکەین."   

ئاوێنه‌: حەلبوسی لە تویتێکدا دەڵێت، "هەر لە سەرەتاوە سیاسەتمان هەڵبژاردووە لەبری ئەو چەکەی کە ڕووبەڕوومان کرایەوە لە ناوچەکانمان، لەو سۆنگەیەی کە توندوتیژی دەوڵەت بنیاد نانێت، بەڵکو بە ئازادی و دادگەری و یەکسانی و بە سەروەری یاسا و دەستور بنیاد دەنرێت."  

دەشڵێت، "ئەمڕۆ ئیرادەیەکی ناڕێک هەوڵ دەدات شکۆی دەوڵەت بشکێنێت و هەڕەشە لە پێکهاتەکانی گەل دەکات، ئێمە لە چەک و هەڕەشەی خەڵکی ناترسین، ڕێبازەکەشمان ناگۆڕین بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی دور لە توندوتیژی." 

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە زمانێکی زبر وەڵامی ئەوانەی دایەوە کە هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی لە "زۆرینەی نیشتمانی" دەکەن و دەڵێت، "بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×