كوتلەی سەدر لە پەرلەمان وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە
  2022-02-18       1032       


دوا بە دوای رونكردنەوەكەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە، كوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت لێدوانەكانی  وەزیری دارایی عێراق رەتدەكەینەوە و جۆرێك لە ناهاوسەنگی تێدایە.

ئاوێنه‌: غایب فەیسەڵ، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە بەتوندی لێدوانە ناوهاوسەنگەكانی وەزیری دارایی عێراق رەتدەكەینەوە و پێچەوانەی بنەماكانی دەستورە.

ئاماژەی بەوەكرد سەدرییەكان خوێی زەوین و رۆڵە و كوڕی ئەم وڵاتەن و خۆیان بەخزمەتكاری خەڵك و وڵات دەزانن.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 18ی شوباتی 2022 عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق داواكەی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدری رەتكردەوە كە داوایكردبو  وەزیری دارایی ئامادەی كۆبونەوەی پەرلەمان بێت و دەبێت بەهای دۆلار دابەزێندرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×