مه‌شعان جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رایگه‌یاند، دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، له ساڵێكدا 10 ملیار دۆلار زیان له خه‌رجیه گشتیه‌كانی وڵات ده‌دات، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش له 60 دۆلار زیاتر داببه‌زێت، ئه‌وا ناتوانرێـت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت.
مه‌شعان جبوری له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "دابه‌زینی به‌های دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلار ساڵانه 10 ملیار دۆلاری زیاده بۆ بودجه‌ی گشتی وڵات دابینده‌كات، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش بۆ 60 دۆلار دابه‌زێت ئه‌وا ناتوانرێت ناتوانێت موچه بدرێت و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابورییش دروستده‌كات".
وتیشی، "پێویسته هه‌وڵه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بكرێته‌وه، بۆ پشتگیریكردنی هه‌ژاران و دابه‌زاندنی نرخی كه‌لوپه‌له سه‌ره‌تاییه‌كان و پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵك چونكه نرخ له‌بازاڕه‌كان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروستده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دو رۆژه پشێویه‌كه لەبازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو دروستبوه، به‌تایبه‌ت دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه رۆژی هه‌ینی رابردو داوایكردبو، نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی كه‌مبكرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ره‌تیكرده‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك و هه‌وڵێك له‌ئێستادا هه‌بێت بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار.