جێگرى یهكهمى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران پهیامێكى هۆشداریی لهبارهى بهرزكردنهوهى نرخى ئاردهوه بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "نابێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی نرخی ئارد دەست بۆ قوتی خەڵک ببرێت".
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێک لەخاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لەپارێزگا جیاجیاکان کۆبۆوهو ڕایگەیاند، "نابێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی نرخی ئارد دەست بۆ قوتی خەڵک ببرێتو پێویستە حکومەت بەردەوامبێت لەدابینکردنی ئارد بەنرخێکی هەرزان بەوپێیەی بەشێکە لەپاراستنی ئاسایشی خۆراک".
زاملى ئهوهشى وت:"پێویستە کێشەی خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لەڕێگەی یاساوە چارەسەربکرێتو پێداویستی خەڵک بۆ نان دەستەبەربکرێت، لەو ڕوانگەیەشهوه وەزارەتی بازرگانی بەرپرسیارە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی خۆراکی نیشتیمانی".
ههروهك پهیامێكیشى ئاراستهى وەزارەتی بازرگانی کرد بەخێرایی کێشەی خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد چارەسەربکرێتو تهئكیدیكردهوه، "پێویستە، دامەزراوەکانی حکومەت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوکەسانەدا بکەن کە یاری بەنرخی ئاردەوە دەکەن"