وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵئاوسانی نرخ دیارده‌یه‌كی جیهانییه و په‌یوه‌ندی به نرخی دراوی عێراقی به‌رامبه‌ر به دراوه جیهانیه‌كان نییه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، له‌ئێستادا كه هه‌ڵئاوسانی نرخ دروستبوه، دیارده‌یه‌كی جیهانیه و په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی دارایی یاخود به‌های دراوی ناوخۆ به‌رامبه‌ر به دراوه بیانییه‌كان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاورده‌كار و بازرگان و سه‌پاندنی نرخی زیاده بۆ مه‌به‌ستی كێبڕكێی بازرگانی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاده، دیارده‌ی هه‌ڵئاوسانی نرخ دروستده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی و دوباره به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا، نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كان رویان له‌به‌رزبونه‌وه كردوه و په‌رله‌مانتارانی عێراقیش داوایانكرد، حكومه‌ت رێگری له قۆستنه‌وه‌ی نرخ له‌بازاڕه‌كان و زیادكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بكات.