سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی لیژنه‌كان و دابه‌شكردنی په‌رله‌مانتاره‌كان به‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كاندا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاندبو، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواخستنی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ربڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌ندامانی خۆیان بۆ لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان دیاریكردوه، بابه‌تی دابه‌شكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش دواده‌خرێت تا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت.