لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر عێراق باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت كرد
  2022-03-13       433       

لەسەر ئەو هێرشە موشەكییەی شەوی رابردو كرایە سەر هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا كردو ناڕەیەتی حكومەتی عێراقی پێ راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان ئێوارەی ئەمرۆ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت كردوەو ناڕەزایەتی حكومەتی عێراقی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر پێ راگەیەندوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی ئەو پێشلكردنە ئاشكرایەی سەروەری خاكی عێراقی كردوەو جەختی كردۆتەوە كە كاری لەم جۆرە تەنها دەبنە مایەی پێشێلكردنی پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی باش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×