ژمارەی پەڕلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگه‌یه‌نرا
  2022-03-17       683       

سەرکردەیەکی سەر بەلایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی (هاوپەیمانی جێگیری نیشتیمانیی) ڕایگەیاند، ژمارەی پەڕلەمانتارەکانیان بۆ 133 پەڕلەمانتار بەرزبۆتەوە، ئاشکراشیکرد، "دانوستانیان لەگەڵ پەڕلەمانتارانی سەر بەڕەوتی سەدرو لایەنە سوننییەکان بەردەوامە بۆئەوەی بێنە ناو هاوپەیمانێتییەکەی ئەوانەوە".

ئاوێنە: مەحمود حەییانی سەرکردەی سەر بەلایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەپێگەی "بەغداد ئەلیەوم"ی وتوه‌، "ژمارەی پەڕلەمانتارەکانی ناو هاوپەیمانی گەیشتۆتە 133 پەرلەمانتار، ئەو ژمارەیەش بریتین لەپەڕلەمانتارەکانی سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگی‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و کوتلەی عەزم".

باسی لەوەشکرد، چاوەڕێی بەرزبوونەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانێتییەکەیان دەکەن، بەتایبەت کە لەئێستادا دانوستان لەگەڵ پەڕلەمانتارانی سەر بەهاوپەیمانی سەدرو هاوپەیمانی سیادەو سەربەخۆکان هەیە بۆئەوەی بێنە پاڵیانەوە.

دەشڵێت:"پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەرکەوتەی پێکهاتەی شیعیە نەوەک هاوپەیمانێتییەکی دیاریکراو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×