کێشە کەوتە هاوپەیمانێتی سوننەکان‌و سەدرو پارتیەوە
  2022-03-23       897       


سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشكرایكردووه‌، "هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات".

ئاوێنه‌: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە كه‌ بۆ میدیاى عێراقى قسه‌یكردووه‌، "هاوپەیمانی عەزم بڕیاریداوە دانیشتنی شەممەی داهاتووی پەرلەمان بایکۆت بکات کە تایبەتە بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

لەماوەی ڕابردوودا هەریەکە لەهاوپەیمانی عەزم‌و هاوپەیمانی تەقەدوم هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا لەژێر ناوی "سیادە" کە دواتر لەگەڵ ڕەوتی سەدرو پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانی سێقۆڵییان پێکهێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×