بەرهەم ساڵح: بەردەوامبونی دۆخی داخرانی سیاسی چیتر مایەی قبوڵكردن نییە
  2022-03-26       522       

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كردو ڕایگه‌یاند، "بەردەوامبونی دۆخی داخرانی سیاسی لەنێو ئەو ئاڵنگارییە گەورانەدا كە ڕوبەڕوی وڵات بونەتەوە چیتر مایەی قبوڵكردن نییە".

ئاوێنه‌: لەپەیامەكەیدا د. بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، "نەبونی لێكتێگەیشتنی نیشتمانی‌و ئەنجامنەدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی شایستە دەستورییەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیاندا دوای تێپەڕبونی پێنج مانگ بەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا، مایەی نیگەرانی‌و دڵەڕاوكێیە. بەردەوامبونی دۆخی داخرانی سیاسی لەنێو ئەو ئاڵنگارییە گەورانەدا كە ڕوبەڕوی وڵات بونەتەوە چیتر مایەی قبوڵكردن نییە".

جەختیكردووەتەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە خودی خۆی ئامانج نەبو، بەڵكو ئامرازێك بو بۆ چاكسازیی و گەرەنتیكردنی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی و باشكردنی دۆخی گشتیی وڵات و بەدەمەوەچونی داواكارییەكانی خەڵك.

لەكۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆك كۆمار داوادەكات حكومەتێك پێكبهێنرێت كە بەتواناو كارا بێت‌و بەرژەوەندییەكانی گەل بپارێزێت و سەروەری و سەربەخۆییەكەی بەهێزبكات، كاریشبكات بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×