ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، په‌رله‌مانتاری پێشوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی‌و سه‌رۆكی وه‌فدی ئه‌و ئه‌و حزبه له‌به‌غدا ده‌ڵێت، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده عێراقییه‌كان، گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه کۆبونەوەی سبه‌ی چوارشەممەی په‌رله‌مانی عێراق، هەمان چارەنوسی کۆبونەوەی شەممەی ڕابردوی دەبێت كه نه‌توانرا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵببژێردرێت.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی لەبه‌غدادم، له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر [په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی] کۆبونەوە لەگەڵ هەر یەک لەبەڕێزان د. بەرهەم ئه‌حمه‌د صالح، هادی عامری، نوری مالکی، قه‌یس غه‌زعه‌لی‌و محمد تمیم‌و چەند کەسایەتیەکی دیکە كۆبوینه‌وه".
ناوبراو دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرس‌و سه‌ركردانه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌م سه‌رنجانه‌ی خستۆته‌ڕو:
۱_ کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەممە هەمان چارەنوسی کۆبونەوەی شەممەی پێشوی دەبێت‌و ژمارەی ئامادەبوان گۆڕانی بەسەردا دێت بە ئاڕاستەی کەم بونەوە.
۲_ هەرسێ لایەنی سێ قۆڵی پارتی‌و سیادەو سەدرییەکان هەست بەپاشەکشەی زیاتر دەکەن.
۳_ رەنگە مقتدی سەدر بەئاراستەیەکی دیکە هەنگاو بنێت و دورنیە ئۆپۆزسیۆنبون ڕانەگەیەنێت.
٤_ ئەم جارە سێ یەکی پەکخەر لای لایەنی بەرانبەرەوە پەیرەو دەکرێت.
٥_ ئەگەرێکی تر ئەوەیە حکومەتی کت‌وپڕ (طواری‌و) دروست ببێت.
٦_ یەکێک لەو قسانەی کە هەیە باس لەهەڵبژاردنی پێش وەخت دەکرێت، بەڵام کەس نایەوێت بەئاشکرا باسی بکاتـ چونکە جێبەجێکردنی ئەگەری پێکادانی هێزەکان زیاتر دەکات.