عێراق لەگەڵ موچەی مانگی چواردا 100 هەزار دینار هاوكاری دەداتە ئەم خانەنشینانە
  2022-03-31       462       

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 4ی خانەنشینانی راگەیاندو دەشڵێت: هەر خانەنشینێك موچەكەی لە 500 هەزار كەمتر بێت، بڕی 100 هەزار دیناریشی وەك هاوكاری دەدرێتێ.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 4ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی راگەیاند.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ موچەی مانگی چواردا، بڕی 100 هەزار دینار وەك هاوكاری دەدرێتە ئەو خانەنشینانە موچەكەیان لە 500 هەزار دینار كەمترە.

هەروەها وەزارەتی دارایی هەردو بانكی رەشیدو رافیدەینی راسپاردوە رێكارەكانی پێدانی موچەی خانەنشینان و هاوكارییەكە تەواو بكەن و داواشی لە سەرجەم خانەنشینان كردوە لەگەڵ گەیشتنی نامە پێیان، سەردانی لقی بانكەكان لە بەغداو پارێزگاكانی دیكە بكەن بۆ وەگرتنی موچەكانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×